بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کەشتییەکی بارهەڵگری سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی لە گەرووی هورمز دەستی بەسەردا گیرا، بەڵام خاوەنی ئەم کەشتییە کێیە؟.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گەرووی هورمز دەست بەسەر کەشتییەکی ئیسرائیلی کە خاوەنەکەی ئیال ئۆفەر بوو، دەستی گیرا. لە ساڵی ١٩٥٠ لە شاری حەیفا لەدایک بووە و دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆمپانیای زۆدیاک شیپینگە کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کەشتیوانیە لە جیهاندا. هەروەها پشکی بەرچاوی لە کۆمپانیا جیاوازەکاندا هەیە، لەوانە کۆمپانیای OCMS Energy و پشکەکانی میلستۆن.

ئیال بڕوانامەی کارناسیی لە بواری بازرگانی لە زانکۆی تێلاڤیڤ وەرگرتووە و دواتر پەیوەندی بە کۆمپانیای بنەماڵەیی خۆیانەوە کردووە و لە ساڵی ١٩٧٩ دوای مردنی باوکی بووە بە بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای کەشتیوانیی سکۆر .

دوای فرۆشتنی کۆمپانیای سکۆر لە ساڵی ١٩٩٩ کۆمپانیای زۆدیاکی دامەزراند و بە خێرایی گەشەی کرد، کە دوای ماوەیەک بوو بە یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کەشتیوانی لە جیهاندا ئەم کۆمپانیایە کۆمەڵێک کەشتی و تانکەر بەڕێوەدەبات، لەوانە تانکەر و کەشتی بارهەڵگر و کەشتی هەڵگری بەکۆمەڵ .

ئیال بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسانی ئیسرائیل دادەنرێت و سامانەکەی نزیکەی 10 ملیار دۆلارە و هاوکات لە لیستی دەوڵەمەندترین کەسانی جیهاندایە کە گۆڤاری فۆربس بڵاویدەکاتەوە.

ئۆفەر لە شاری مۆناکۆ دەژی و یەکێکە لە پاڵپشتە بەهێزەکانی ئیسرائیل و تەنانەت هاوکارییەکانی بۆ هەندێک ڕێکخراوی خێرخوازی ئیسرائیل کردووە.