لێکۆڵەران ئەستێرەیەکی نۆترۆنی مردوویان بە یەکێک لە بەهێزترین مەیدانە مێغناتیسییەکان خستووەتە ژیر چاوەدێری کە بە شێوەی کتوپڕ دووبارە زیندوو بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپەیس، چالاک بوونەوەی دووبارەی ئەو ئەستێرە نۆترۆنییە بە زانستی ئێستای لێکۆڵەران لە ئەو شتە ئاسمانیانە سەیروسەمەرەیە و یەک ناگرنەوە.

لێکۆڵەران کاتێک سیگناڵی ڕادیۆیی سەیریان لە نزیکترین مگنتارۆی نزیکی زەوی کە لە مەودای 8 هەزار ساڵی تیشکیە، وەرگرت، تێگەییشتن کە ئەستێرە نۆترۆنییە زیندوو بووەتەوە. ئەو دۆزینەوە بە یارمەتی تلێسکۆپی CSIRO لە ئۆسترالیا ئەنجام دراوە.