بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا فەلەستینییەکان، سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان، یوونیسێف، نیسبەت بە لێکەوتەکانی شەڕی غەززە لەسەر تەندروستی منداڵانی فەلەستینی لە ئەو ناوچە و دۆخی دەروونی ئەوان لە درێژەخایەندا هۆشداریی دا.
تیس ئەنگرام وتەبێژی یوونیسێف ڕایگەیاند منداڵانی غەززە لە نێو شەڕ و هێرشە بەردەوامەکاندا سەریان لێشێواوە و هیچ شوێنێکی ئەمنیان نییە.
ناوبراو جەختی کرد کە دۆخی غەززە زۆر کارەساتبارە، بەتایبەتی کاتێک نەبوونی خۆراک و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵان و تا ئێستا 23 منداڵ لە نەخۆشخانەکانی ئەو ناوچە بە هۆی برسیەتی و نەبوونی خۆراکەوە گیانیان لەدەست داوە.