هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق سەبارەت بە هەر جۆرە هەڵەیەکی ئەمریکا و ئیسرائیل لە عێراق هۆشدایان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ڕۆژی هەینی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک هۆشداریان دا کە لە ئەگەری هەرجۆرە هەڵەیەکی ئەمریکا و ئیسرائیل لە عێراق یان وڵاتانی دیکە ، بەرخۆدان وەڵامێکی قایمیان دەداتەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە کە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکی و ئیسرائیلی هەر جۆرە هەڵەیەک لە عێراق یان لە دژی وڵاتانی بەرەی بەرخۆدان بکەن، وەڵامی ئێمە بە دوژمنان لە هەر کوێ کە دەستمان بگات ڕاستەوخۆیە و پێیان دەڵێین: سزای ئاگر دەچێژێت.
لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامە هاتووە کە درێژەی بوونی داگیرکەرانی ئەمریکا لە عێراق لە ژێر هەر ناوێک،چ بە شێوەی هاوپەیمانی یان هاوکاری هەمیشەیی ئەمنیەتی، مادامێک کە هێزەکانی ئەمریکا سەروەری و هەرێمی عێراق پێشێل بکەن و کۆنترۆڵی بڕیارە ئەمنییەکان بگرنە دەستەوە، هیچ بایەخێکی نییە.
هەروەها هاتووە کە ئەمریکا بە پاڵپشتی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ئەمریکا بەرپرسی هەر جۆرە سەرەڕۆییەکی ئیسرائیل لە عێراق یان وڵاتانی بەرەی بەرخۆدانە.