سەرۆکی ڕیکخراوی فەرهەنگی ، کۆمەڵایەتی و وەرزشی شارەوانی سنە وتی: بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان جێژنی گەورەی مۆسیقا بە بەشداری هونەرمەندانی کوردستانی و گرووپە دەف ژەنییەکان لە پارتی ڕۆجیار بەرێوە دەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی ڕایگەیاند: بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزان ڕیوڕەسمی جێژنی گەورەی مۆسیقی بە بەشداری هونەرمەندانی کوردستانی و گرووپە دەفژەنەکان لە پارتی ڕۆجیار هەڵکەوتوو لە ئاویەری سنە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو جێژنە بەشکۆیە ئەمڕۆ هەینی 24 ی خاکەلێوە کاتژمێر 15 دەست پێدەکات و سەرجەم خەڵک دەتوانن تێیدا بەشدار بن.

نەجەفی داوای لە هەموو خەڵکی سنە کرد کە لە ئەو جێژنە بەشداری بکەن و بەو بۆنەوەی چەندین پاسیان بۆ هاتوچۆی خەڵک تەرخان کردووە.