شاندی باڵای هەڵبژاردنەکان بە ڕەت کردنەوەی سکاڵای ئاکەپە، شارەوانیی شاری خەلفەتی دایەوە بە نوێنەری دەم پارتی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی بەرابەری و دیمۆکراتی گەلان ، دەم پارتی، توانی بە جیاوازی 906 دەنگ ، پۆستی شارەوانیی شاری خەلفەتی واتا زێدی عەبدوڵڵا ئۆجالانی بردەوە.

دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شارەوانییەکان لە تورکیا ، ئاکەپە لە لای دادگای باڵای هەڵبژاردنەکان سکاڵای ساختەکاری لە شاری خەلفەتی کرد و دوای ئەوەش دەم پارتی سکاڵاکەی ڕەت کردەوە و لە ئەنجامدائەو دادگایە سکاڵەی ئاپەکەی رەت کردەوە و پۆستەکەی دایەوە بە نوێنەری دەم پارتی.

دوای بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵەش کەشی شارەکە لە ئاڵۆزی و ناڕەزایەتییەوە بۆ جێژن و شایی گۆڕدرا.

سانیە بایرام و محمەت قارایلان هاوشارەوانەکانی خەلفەتی بە پێشوازی خەڵک چوونە نێو بینای شارەوانی ئەو شارە.