بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و هاکان فیدان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا هاتنی جێژنی ڕەمەزانیان لە یەکتر پیرۆزبایی کرد.
لایەنەکان هەروەها دوایین گۆڕانکارییەکانی فەلەستین و بەردەوام بوونی جەنایەت و دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە، هەروەها کاردانەوە و لێکەوتەکانی هێرشی مووشەکی ئیسرائیل بۆ سەر بەشی کونسوڵی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقیان لێک دایەوە.