ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە پەیامێکدا، شەهادەتی سێ کوڕ و سێ نەوەی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی سەرەخۆشی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران بۆ کاروباری نێودەوڵەتی لە پەیامێکدا، شەهادەتی سێ کوڕ و سێ نەوەی دکتۆر ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی سەرەخۆشی کرد.

لە دەقی ئەو پەیامەدا هاتووە: هەواڵی شەهادەتی سێ کوڕی دلێری دکتۆر ئیسماعیل هەنیە و ژمارەیەک لە نەوەکانی بەهۆی هێرشی جەنایەتکارانەی ئیسرائیلەوە، بووە هۆی جێگای داخ و کەسەری زۆرمان و جارێکی دیکە ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەو ڕژێمە منداڵکوژەی ئاشکرا کرد.

لە کۆتایی ئەو دەقەدا هاتووە ئەمن وێڕای دەربڕینی هاوخەمی قووڵ لەگەڵ گەلی فەلەستین و هێزەکانی بەرخۆدان و خەڵکی دلێری غەززە، ئەو خەمە گەورە بە بەڕێز دکتۆر ئیسماعیل هەنیە سەرەخۆشی دەڵێم و هیوای سەبریان بۆ بەئاوات دەخوازم.