بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، بە پیرۆزبایی کردنی جەژنی ڕەمەزان، لە ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە وتووێژێکی تەلەفۆنی ئەنجامدا و دوایین دۆخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لەم پەیوەندییەدا لایەنەکان باسیان لە پێشهاتەکانی غەززە کرد و جەختیان لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بە تاوانە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی و ئازارە مرۆییەکانی خەڵکی غەززە و کەناری ڕۆژئاوای فەلەستین کردەوە.
حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی هاوسەرەکەی دەربڕی.
هەروەها بە ئاماژەدان بە پەیوەندییە ستراتیژی و قووڵەکانی هەردوو وڵات، جەختیان لەسەر فراوانکردن و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هاوکاریی ناوچەیی و نێودەوڵەتی کردەوە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زەید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر گفتوگۆی کرد.