عەبدوللەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق و بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا بە بۆنەی هاتنی جێژنی ڕەمەزان پێکەوە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لایەنەکان لە ئەو گفتوگۆ تەلەفۆنییەدا وێڕای پیرۆزبایی جێژنی ڕەمەزان، هیوای گەشە و سەرکەوتنیان بۆ دوو گەلی عێراق و سووریا خواست.

دوولایەنەکە هەروەها لەسەر زەروورەتی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی دوولایەنە جەختیان کرد.

هەروەها لەسەر زەروورەتی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و گەیاندنی یارمەتی بە گەلی فەلەستین و گرینگی دان بە ئەنجامی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی لەلایەن کۆمەڵگای جیهانییەوە جەختیان کرد.