بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر قوتابخانەی لۆندن ڕایگەیاند دووهەمین کۆنفڕانسی گەورەی خوێندنەوە کوردییەکان بە هاوکاری ئەو زانکۆیە و زانکۆی شفیڵدی بریتانیا لە ڕێکەوتی ٢٢ و ٢٤ ی مانگی مەی ٢٠٢٤ بەڕێوە دەچێت.
لە ئەو کۆنفڕانسەدا ١٠٥ وتار لە لێکۆڵەرانی زانکۆ جیاجیاکانی جیهان لە بواری گەورە و وردی پرسە کوردییەکان، لەوانە ئابووری، فەرهەنگ، سیاسەت و زمانەوە بگرە تا سروشت ، ڕەگەزناسی و کەشوهەوا لە ناوچە جیاجیا کوردنشینەکانەوە پێشکەش دەکرێت.