بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، حازم باوی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد کە محەمەد شیاع سوودانی لە سەفەری داهاتووی خۆی بۆ ئەمریکا ئەبێ سەبارەت دۆسیەی ئابووری، سەربازی، دۆلار و ڕێککەوتنی ستراتیژیکی نێوان بەغدا و واشنتۆن گفتوگۆ بکات.
ناوبراو زیادی کرد: سەفەری سوودانی بۆ ئەمریکا ئەبێ هاوکات بێت لەگەڵ داخرانی دۆسیەکان و وەرگرتنی هەڵوێستی یەکلایی.
ئەلباوی وتیشی: دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق ئەبێ لە سەرووی یەکمایەتییەکانی دانوستانەکانی سوودانی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بێت.