فەرهاد شامی سەرۆکی ناوەندی مێدیایی هەسەدە لە ویستی تورکیا بۆ هێرشی زەوینی بۆ سەر کوردستانی سووریا هەواڵی دا و جەختی کرد کە تورکیا دەیەوێت بە ئامانجی نزیک بوونەوە بە کۆبانێ هێرش بکاتە سەر گرێسپی و جەرابلۆس.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرهاد شامی سەرۆکی ناوەندی مێدیایی هەسەدە لە گفتوگۆیەکدا ڕایگەیاند کە تورکیا دەیەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا دەیەوێت هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا و بە پێ هەواڵەکانی هەسەدە ، تورکیا دەیەوێت بە ئامانجی نزیک بوونەوە لە کۆبانێ هێرشی زەوینی بکاتە سەر گرێسپی و جرابلۆس.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە هەسەدە لە باری سەربازی و ئەمنیەتی و هەروەها بەرگری لە ناوچەکە سەرکەوتوو بووە چونکوو هەسەدە بەرگری لە سووریای لە ئامانجەکانی خۆیدا داناوە.
فەرهاد شامی زیادی کرد کە تورکیا دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بە ئامانجی داگیرکردنی کۆبانێ ناوچەی نێوان گرێسپی و جرابلۆس هێرش بکاتە سەر کوردستانی سووریا.