بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی کە ئەمڕۆ بە بۆنەی ڕۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بە گەڵاڵەی گەشەی هێزگە ئەتۆمییەکان، ڕایگەیاند: گەڵاڵەی ٢٠ هەزار مێگاواتی کە لەلایەن ڕێبەرەوە جەختی لەسەر کرابوو، ساڵی ڕابردوو دەست پێکرا. ئەو گەڵاڵە لە هێزگەکانی ٢ و ٣ لە بووشێهر و هێزگەکانی دیکە لە سیستان و بلوچستان، هورموزگان و خووزستان دەستی پێکراوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ڕایگەیاند: لە ساڵی ١٤٠٠ وتمان هەوڵ دەدەین هەرای ئەتۆمی لەناو ببەین و لە هەموو بوارەکاندا گەشەی پێبدەین و کاریگەریی لە سەر ژیانی خەڵک نیشان بدەین.
ئیسلامی لە ئەو لێدوانەدا ڕایگەیاند: لە پزیشکی و ڕادیۆدەرماندا ١٥ دەستکەوتی نوێمان تۆمار کردووە کە دوانین بڵێین ڕێکخراوی ڕادیۆدەرمانی ئێران لە پلەی سێهەمی جیهاندایە . ڕادیۆدەرمانەکانی گریێ شێرپەنجەیی لەوانە پرۆستات چارەسەر دەکات.