حسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لە ترسی وەڵامی یەکلایی ئێران دەستیان کردووە بە پاشەکەوتی کەلوپەلی خۆراکی و لە ئاستی وەڵامی ئێمە ئاگادارن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە سووریا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لە ترسی وەڵامدانەوەی ئێمە خۆراک پاشەکەوت دەکەن
حسێن ئەکبەری باڵوێزی ئێران لە دیمەشق ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان لە ترسی وەڵامی یەکلایی ئێران دەستیان کردووە بە پاشەکەوتی مادەی خۆراکی و لە ئاستی وەڵامی ئێمە ئاگادارن.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێ شکستی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ بڕیاری پێویست بۆ ڕێگری لە دووپات کردنەوەی ئاوەها جەنایەتێکی تۆقێنەر لەلایەن ئیسرائیلەوە، ئێران مافی خۆی بۆ وەڵامدانەوە پارێزراو دەزانێت.
ئەکبەری درێژەی دا ئێمە هۆشداریی دەدەینە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان کە بێدەنگ نەبن هەمبەر ئەو جەنایەتە و ئیسرائیل زۆر ترسی هەیە لە تۆڵە کردنەوەی ئێران ، بەڵام وەڵامی ئێران ئاشکرا نییە و بەس ئیسرائیلییەکان لە قووڵایی ئەوە تێدەگەن.