خوێندکاران و چالاکانی خوێندکاری زانکۆ جیاوازەکانی ئێران لەگەڵ ڕێبەری باڵای وڵات دیداریان کرد .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیداری مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی ڕێبەری شۆڕش لەگەڵ خوێندکاران و چالاکانی خوێندکاری زانکۆ جیاجیاکان ئێران دەستیپێکرد.

ڕێبەری باڵای ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ خوێندکاران و چالاکانی خوێندکاری ڕایگەیاند: کەشی خوێندکاری کەشێکی خۆش، زیندوو و داخوازانەیە.

ئایەتوڵا خامنەیی ڕوو لە خوێندکاران وتیان: ئەم نیزامە کە ئێوە تێیدا دەژین، بە ململانێی و سەختی، بە هەوڵدان دروست بووە. ئەمە واقیعی سەرەکی ژیانی ئێمەیە لە ئێستادا. نیزام نێزامێکی شۆڕشگێڕانەیە.

لە ڕووی زانستی و تەکنەلۆژیەوە، پێش شۆڕش، زیاتر لە ٤٠ ساڵ زانکۆ لەم وڵاتەدا هەبووە، چ بیرێکی زانستی نوێ لەم زانکۆیە لە سەردەمی پەهلەویدا دەرچووە، لە کاتێکدا ئەوان پرۆفیسۆری باشیشیان هەبووە، کە بەشێکیان لە زانکۆ بەناوبانگەکاندا خوێندوویانە لە جیهاندا. بەڵام ئەم زانکۆیە هیچ ، بەرهەمێکی زانستی نەبوو، گەشەسەندنێکی تەکنەلۆژی و پیشەسازی نەبوو، نەخێر بیرێکی بەڕێوەبردنی نوێی بۆ وڵات نەخستەڕوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی "سبەینێیەکی باشتر لە ئەمڕۆ" بە ئامانجی گەورە و سەرەکیی وڵات و نیزام ناوبرد و جەختیان لەوە کردەوە: بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە بنەڕەتییە، پێویستە ئارمانجی تایبەت پێناسە بکەین.

ڕێبەری شۆڕش تێگەیشتن لە دۆخی ئێستای وڵات و نیزامیان بە یەکەم هەنگاو بەرەو ئارمانجەکان و بەدیهێنانی سبەینێیەکی باشتر زانی.

ئایەتوڵا خامنەیی ناوەڕۆک و چییەتی شۆڕشی بە کۆماریخوازی و ئیسلامیزم زانی و بە ئاماژەدان بە دەنگی هەموو خەڵک، تەنانەت ئەوانەی باوەڕیان بە ئیسلام نییە، بۆ کۆماری ئیسلامی، ئاماژەیان بەوەدا: لە هەمان کاتدا گومان لەسەرئەگەری گونجانی دیموکراسی و دەنگی خەڵک لەگەڵ چوارچێوەی ئیسلامدا هاتەئاراوە کە شەرعزانە پسژۆڕەکان وەڵامی ڕوونیان دایەوە بۆ ئەوانەی کە گومانیان لەوە هەبوو.

ڕێبەری شۆڕش زیادیان کرد: ئارمانجەکانی کۆماری ئیسلامی لە ژێر دوو سەردێڕی گشتیدا کورت بکرێتەوە: "بەڕێوەبردنی وڵات بە شێوازی ئیسلامی" و خستنەڕووی نمانەیەک بۆ جیهان لەسەر بەڕێوەبردنی باشی وڵاتێک.