بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە ئاماژە بە هێرشی تیرۆریستی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێرنا لە دیمەشق، وتی: بە بۆنەی شەهادەتی سەردارانی ئێرانی لە ئەو هێرشەدا، سەرەخۆشی دەکەم لە بنەماڵەیان و گەلی ئێران .
قاڵیباف وتیشی: ئیسرائیل بە ئەو هێرشە جارێکی دیکە سەلماندی کە لە جەنایەتدا هیچ سنوورێک ناناسێت و هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات.
هەروەها درێژەی دا: سەردەمی سەرەڕۆیی ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا کۆتایی هاتووە و دوای 7 ی ئۆکتۆبەرەوە بۆنی لەناوچوونی ئیسرائیل بڵاو بووەتەوە.
ناوبراو جەختی کرد کە گەلی ئێران، ئیسرائیل سزا دەدات کە وانەیەکی ئەزمووندار و سەخت دەبێت و لەناوچوونی ئەو ڕژێمە خێرا دەکاتەوە.