گۆڤاری ئۆیل پرایس بە ئاماژە بە ئەوەی کە دەست پێکردنەوەی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم لەلان حکومەتی هەرێمەوە دژبەری زۆری هەیە، نووسی: لەوانەیە چی دیکە هەرێم نەتوانێت بە شێوەی سەربەخۆ نەوتی خاو هەناردە بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری بەناوبانگی ئۆیل پرایس لە یادداشتێکدا لەسەر درێژەی راگرتنی نەوتی هەرێم نووسی هۆکارەکان بۆ دەست پێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاتر بیانوویە.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەربەخۆیی ئابووری مەرجی سەرەکی پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆیە، نووسی:ث هەندێک لە وڵاتەکان لەوانە ڕووسیا و چین لە پاڵ بەغدا دژی درێژەی هەناردەی نەوتی هەرێم بە شێوەی سەربەخۆن چونکوو ئەو ناوچە لە ساڵی 2017 جارێک هەوڵی سەربەخۆیی داوە.