بەکارهێنەرانی دەرەکی ئیکس وێڕای ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی دووفاقەیی ڕۆژاوا و ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئیدانە نەکردنی ئیسرائیل بەهۆی هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران، لەسەر ئامانجەکانی نتانیاهۆ و وەڵامی تاران باسیان کردووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ڕۆژی دووشەممە 13 ی خاکەلێوە ئیسرائیل بە شەڕکەری ئێف 35 هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کە بووە هۆی شەهید بوونی 13 کەس لەوانە 7 ڕاوێژکاری ئێرانی کە شەپۆلێکی کاردانەوەی نەرێنی لە ناوچەکە و جیهان بەدواوە بووە.

جگە لە هەندێک وڵاتەکان کە ئەو هێرشەیان ئیدانە کرد ڕای گشتی جیهانیش هەمبەر ئەو هەوڵە نایاساییەی ئیسرائیل هەڵویستیان نواندووە.

لەم نێوانەدا بەکارهێنەرانی ئینگلیزی و عەرەب زمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕوانگەی جیاوازیان لە ئەو بارەوە و ئامانجەکانی نتانیاهۆ لە ئەو کارە و هەروەها شێوەی وەڵامدانەوەی ئێران بە ئەو هێرشە هێناوەتە ئاراوە.

هەروەها دەبینرێت کە ئەوان زیاتر لەسەر لە هەڵسوکەوتی دووفاقەیی ڕۆژاوا و ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئیدانە نەکردنی ئیسرائیل بەهۆی هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران باسیان کردووە.

محلینگام شرۆڤەکاری بواری بەرگری هیند دەڵێت ئەو هێرشە بە ئەنقەست بووە و هەڵوێست نەنواندنی سیاسەتوانانی ڕۆژاوایی جێگای داخە.

بەکارهێنەرێکی دیکە دەڵێت ئەورووپییەکان تاوانبارن چونکوو لۆبی دەکەن بە قازانجی ئیسرائیل.

زۆربەی هەرە زۆری بەکارهێنەران لەوانە پسپۆڕەکان ئەورووپا دەخەنە بەر ڕەخنەی توندەوە کە بۆچی ئەو هێرشەیان ئیدانە نەکردووە و سیاسەتی دووفاقەییان هەیە.

ڕوانگەی بەکارهێنەران سەبارەت بە ئامانجەکانی ئیسرائیل لە هێرش بۆ سەر کونسوڵخانە

بەکارهێنەرێکی عەرەب دەڵێت کە ئەو هێرشە پەڕینەوە لە سەرجەم هێڵە سوورەکان و سەرەکی ترین هۆکاری شکست و سەرلێشێواوی ئیسرائیلە.

هەروەها بەکارهێنەرێکی دیکە پێی وایە ئیسرائیل بە ئەو کارە دەیەوێت ئێران بکێشێنێتە نێو شەڕێکی ڕاستەوخۆ.

ئێران چۆن وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوە؟

هەندێک لە بەکارهێنەران پێیان وایە ئێران ئەبێ بەرەی بەرخۆدان بەهێز بکاتەوە و هەندێکیش لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئێران ئەبێ وەڵامێکی یەکلایی بداتەوە و بەدڵنیاییشەوە دەیکات.

بەکارهینەرێکی دەڵێت کە ئێرانییەکان هەمیشە تۆڵەی خۆیان کردووەتەوە.

یەکێکی دیکە دەڵێت کە چاوەڕوانی کاردانەوەی ئێران و هێرشە بەڵام نازانم کە ئێران ئایا هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل یان ئەمریکا.

بەکارهێنەرێکی عەرەب دەڵێت من پێم وایە ئێران باشتر وایە لە ڕێگای بەرخۆدانوە هێرش بکات چونکوو بۆ ئێران هەر ئەوە بەسە کە بەردی دەستی فەلەستینییەکانی کردووەتە مووشەک، درۆن و چەک.

یوسف حەسون نەسروڵڵا بەکارهێنەری عەرەب زمان دەڵێت هەر ئەوەی کە ئێران ئیسرائیلی لە حاڵەتی ترسدا هێشتووەتەوە بەشێک لە کاردانەوەکەیەتی.

بەکارهێنەرانی دەرەکی ئیکس وێڕای ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی دووفاقەیی ڕۆژاوا و ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئیدانە نەکردنی ئیسرائیل بەهۆی هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران، لەسەر ئامانجەکانی نتانیاهۆ و وەڵامی تاران باسیان کردووە.

ئەوان ئامانجەگلێکیان هێناوەتە ئەژمار لە ئەنجامی ئەو کارە کە گرینگترین کێشانی پێی تاران بە شەڕی ڕاستەوخۆیە. پەرەپێدانی بازنەی شەڕ بە مەبەستی ]ێوەگلانی هاوپەیمانانی ئیسرائیل بە شەڕ لە دژی بەرخۆدان لە ئامانجەکانی دیکەی تێلاڤیڤ هێناوەتە ئەژمار.

بەڵام لەسەر کاردانەوەی ئێران یەک ڕووانگە نییە و زۆربەی کەسەکان پێیان وایە ئەبێ وەڵامەکە ورد، بەهێز و قایم بێت.