بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنی ڕەمەزان، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر داوای لێخۆشبوون و کەمکردنەوە و داشکاندنی بڕیاری سزدانی زیاتر لە دوو هەزار کەس لەلایەن دادگاکانەوە.
حوجەتولئیسلام "غولەموحسێن موحسینی ئێژەیی" بەرپرسی دەزگای دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی داوای لێبوردن و داشکانی سزای دوو هەزار و سەد و بیست و حەوت (٢١٢٧) کەسی سزادراوی کردبوو.