باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دوای هێرشی تیرۆریستی جەیشولعەدل لە سیستان و بەلووچستان داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد ئەو هەوڵە قێزەونە بە توندی ئیدانە بکات و هەوڵی گونجاو بدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، نووسی: ئەم نووسراوە دوای هێرشی تیرۆریستی ئەم دواییە بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران نووسراوە. ئەو هێرشە دوو ڕۆژ دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران ڕووی دا.

باڵوێزی ئێران نووسی: گرووپی تیرۆریستی جەشیولعەدل کە لەلایەن بیانییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت، بە ئامانجی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەی، هێرشی تیرۆریستی کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکان لە ڕاسک و چابەهار و بەهۆیەوە 11 هێزی سەربازی ئێران شەهید بوون و 44 کەسی سڤیلیش بریندار بوون.