سەرۆکی ڕێکخراوی گەردوونی ئێران لە پلان ڕێژی بۆ هاویشتنی کەپسولی ژینەوەری گەورەتر لە ساڵی نوێ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن سالاریە سەرۆکی ڕێکخروی گەردوونی سەبارەت بە بەرنامەی دەوڵەت لە بواری هاویشتنی کەپسولی ژینەوەری لە ساڵی نوێ وتی: لە ساڵی 1402 دوای چەندین ساڵ ڕاگرتن، هاویشتنی خوار خولگەیی کەپسولی ژینەوەری ئەنجام درا، کێشی ئەو کەپسولە 500 کیلۆگرام بوو کە لە چاو پێشووەکان ئەزموونێکی تەواو جیاوازمان لێ بوو.

سالاریە سەبارەت بە هاویشتنی کوپسولی ژینەوەری لە ساڵی 1403 و ساڵانی داهاتوو وتی: خەریکی پلان ڕێژی بۆ ساڵانی 1403 و 1404ین کە کەپسولی گەورەتری و وقرستر بنێرینە گەردوون.