بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کاتژمێر پێش ئێستا کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا بە ڕەخنەی توند و ئاشکرای وڵاتانی دیکە لە هەوڵەکانی ئیسرائیل بەڕێوە چوو.
لە ئەو کۆبوونەوەدا نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەخنەی توندی خۆی بە ئەو هێرشە ڕاگەیاند.
جێگری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان: هەوڵەکانی ئیسرائیل دەبێتە هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخی ناوچەکە
زەهرا ئیرشادی باڵوێز و جێگری نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرووەکان وێڕای ئیدانە کردنی ئەو هێرشە، وتی: ئەو هێرشە سووکایەتی ئاشکرا بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە و بنەمای پارێزراوبوونی دیپلۆماتیک و کونسوڵی و کۆنواسنیۆنی پێوەندی دیپلۆماتیکی 1961،کۆنواسنیۆنی ڤیەنا و کۆنواسنیۆنی پێشگیری و سزادانی تاوانەکان لە دژی کەسانێک کە لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە پاڵپشتی دەکرێن لەوانە 1973ی پێشێل کردووە.
نوێنەرایەتی ڕووسیا هەروەها داوای گوشاری کۆمەڵگای جیهانی بۆ سەر ئیسرائیلی کرد
نوێنەری ڕووسیا لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند کە ئیسرائیلییەکان بە هێمنی و ئارامی خەریکی بوردمانی ناوەندە دیپلۆماتیکەکان لە سووریان و جەختی کرد کە هەوڵەکانی ئیسرائیل قبووڵ نەکراوە و ئەبێ کۆمەڵگای جیهانی ئیدانەی بکات.
هەروەها نوێنەری ڕووسیا وڵاتانی ڕۆژاوایی لەوانە ئەمریکا، بریتانیا و فەڕەنسای خستە بەر ڕەخنەی توندەوە کە بۆچی ئەو هێرشەیان ئیدانە نەکردووە.
چین داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا و لوبنان دەکات
نوێنەرایەتی چینیش ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هێرشەکان بح سەر لوبنان و سووریا ڕابگرێت چونکوو ئەو هەوڵانەی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەخاتە مەترسییەوە.
هەروەها لە ئەو کۆبوونەوەدا نوێنەری وڵاتانی سویسڕا، سلۆڤێنی و ئەلجەزایر ئەو هێرشەیان ئیدانە کرد و داوای جێبەجێ کردنی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر غەززەیان کرد.
ئەمریکا: واشنتۆن هیچ ڕۆڵێکی لە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا نەبوو
نوێنەری ئەمریکاش پاگەندەی کرد کە هەروا کە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، واشنتۆن هیچ ڕۆڵێکی لە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە سووریا نەبووە و درێژەی دا کە چییەتی ئەو بینایە کە هێرشی کرایە سەر بۆ ئێمە ڕوون نییە و ئەگەر دیپلۆماتیک بێت بۆ ئێمە قبووڵ نەکراوە و ئیدانەی دەکەین