وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە هێرشی تاوانکارانەی ئیسڕائیل بۆ سەر باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق گفتوگۆیان کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: چاوەڕێ دەکەین ئەم کردەوە تیرۆریستییەی ڕژێمی ئیسرائیل لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە توندی ئیدانە بکرێت.

لای خۆیەوە گۆتێرش وتی: ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەو بارەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هەر هێرشێک بۆ سەر کەسایەتی و شوێنە دیپلۆماسییەکان شەرمەزار دەکەین.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش هەروەها جەختی لەسەر سێ نیگەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کردەوە کە بریتین لە پێویستی ئاگربڕی دەستبەجێ و ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە و پێویستی ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی شەڕەکە.