به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ژێرزەمینی باڵەخانەیەکی 16 نهۆمی لە ئەستەنبۆڵ، 27 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 15 كه‌سیش برینداربوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبون لە ئیستانبوڵ ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند:
ئەو کەسانەی برینداربون گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
ژێرزەمینەکە یانەیەکی شەوانەی تێدابووە