بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سکرتێری پێشووی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" نووسیویەتی : ڕژیمی زایۆنیستی، وەک سوپای بە وەکالەتی ئەمریکا لە ناوچەکە، بە هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، گەمژەیییەکی کردووە، کە دەبێ وڵامی بداتەوە.
وتیشی: ئایا واشنتۆن ئاگاداری نیازی ئیسرائیل بێت بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە یان نا، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لەم تاوانە و دەرئەنجامەکانیدا نییە.