وەزیری ناوخۆی ئێران بە ئاماژە بە هێرشی تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا وتی: زایۆنیستەکان دەبێ چاوەڕوانی کاردانەوە بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "ئەحمەد وەحیدی"، وەزیری ناوخۆ بە ئاماژەدان بە هێرشی تیرۆریستی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا، لە هەژماری خۆی لە ئێکس نووسی: "سەرەخۆشی خۆم بۆ شەهیدبوونی سەردار زاهیدی و هاوەڵەکانی، ئاراستە دەکەم".

وتیشی: بە دڵنیاییەوە کاردانەوەی ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ شکستهێنان لە مەیدانس شەڕ.

وەحیدی جەختی کرد: ڕۆڵەکانی خومەینی مەزن جگە لە شەهیدبوون هیچ چارەنووسێکیان نییە. زایۆنیستەکان دەبێ چاوەڕوانی کاردانەوە بن.