لە هێرشی ئێوارەی ئەمڕۆی ڕژێمی زایۆنی زۆ سەر باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، حەوت ڕاوێژکاری سەربازی ئێران شەهید کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران، هەواڵی شەهید بوونی سەردار محەممەد ڕەزا زاهیدی و محەمەد هادی حاجی ڕەحیمی لە هێرشی تاوانکاری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دیمەشق ڕاگەیاند.

پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران شەهید بوونی سەردارەکان محەممەد ڕەزا زاهیدی و محەممەد هادی حاج ڕەحیمی و پێنج لە هاوەڵەکانیان لە تاوانی تیرۆریستی ڕژیمی زایۆنی لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بینای کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشقی پشتڕاست کردەوە.