وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران نیسبەت بە هەر جۆرە کاردانەوە و تەمێیەکی ئیسرائیل بڕیار دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی بەشی کونسوڵی باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقی بە توندی ئیدانە کرد.

کەنعانی ئەو هێرشەی پێشێل کرانی ئاشكرای یاسا و ڕێسانێودەولەتییەکان بەتایبەتی کۆنوانسیۆنی پێوەندی دیپلۆماتیکی 1961 ی ڤیەنا وەسف کرد و زیادی کرد: شیاوی ئەوەیە کە ئەو ‌هەڵمەتە بە توندترین شێوە لەلایەن کۆمەڵگای جیهانی و نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ئیدانە بکرێت.

کەنعانی جەختی کرد: لایەنەکانی ئەو هێرشە خەریکە لێک دەدرێتەوە و بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی لە ئەستۆی ئیسرائیلە.

هەروەها وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای پارێزراو بوونی مافی خۆی بۆ هەوڵی پێویست هەمبەر ئەو هێرشە، نیسبەت بە شێوەی کاردانەوە و تەمێ کردنیان بڕیار دەدات.