بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هێرشی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق، فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا پێوەندی بە حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیانەوە گرت.
وەزیری دەرەوەی سووریا لە ئەو گفتوگۆیەدا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریای بە توندترین شێوە ئیدانە کرد و ئەوەی پێشێلکاری بەرچاوی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی کۆنوانسیۆنی پێوەندی دیپلۆماتیکی ١٩٦١ ی ڤیەنایە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیش وتی: نتانیاهۆ بەهۆی شکستە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە غەززە و نەگەیشتن بە ئامانجەکانی، دۆخی دەروونیی تێکدراوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هێرش بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پەڕینەوە لە هەموو بەڵێن و کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد و بەرپرسیارێتی هەموو لێکەوتەکانی ئەو هەوڵەی خستە ئەستۆی ئیسرائیل و لەسەر زەروورەتی کاردانەوەی جیدی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر ئەو هەوڵە جەنایەتکارانە جەختی کرد.