باڵوێزی ئێران لە سووریا وتی: لە هێرشی زایۆنیستەکاندا ژمارەیەک ڕاوێژکاری ئێرانی لە باڵەخانەی کونسوڵخانەی دیمەشق شەهید بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەکبەری دوای هێرشی تیرۆریستی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەم بینایە بە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ و ٦ مووشەک هێرش کراوەتە سەر. لە شوێنی کارەکەم بووم لە باڵیۆزخانە.

وتیشی: دوای ئەو هەموو تاوانە دژ بە نەتەوەی فەلەستین لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا، ئەمڕۆ ئیسڕائیل ئەو تاوانەی دژ بە ئێران ئەنجامدا.

باڵیۆزی ئێران لە سوریا ڕایگەیاند: ژمارەیەک ڕاوێژکاری ئێرانی لە باڵەخانەکەدا بوون و شەهید بوون. ئەم کارە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی توند و یەکلا کەرەوەی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا لابردنی پاشماوە و داروپەردوکان تەواو نەبووە و لەنێوان 5 بۆ 7 کەس شەهیدبوون، ئامارە وردەکانیش دواتر بڵاودەکرێنەوە.

ئەکبەری ئاماژەی بەوەدا: دوو پۆلیسیش شەهید بوون. لەم کاتەدا ناتوانین ناوەکان بڵاو بکەینەوە.