بینای کونسوڵخانەی ئێران و شوێنی نیشتەجێبوونی باڵوێزی ئێران لە ناوچەی ئەلمێژە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا کراوەتە ئامانج.
فەیسەڵ مەقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، هێرشی سەر کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق ئیدانە کرد.
لەم هێرشەدا سەردار محەمەد ڕەزا زاهیدی فەرماندەی سپای قودس لە لوبنان و سوریا شەهید کرا.