ڕژێمی زایۆنی کۆنسوڵخانە ئێران لە سووریای کردە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە سوورییەکان هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باڵەخانەی تەنیشت باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشقیان ڕاگەیاند.

ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە بەرگریی سووریا بە هەندێک مووشەک کە لە لایەن داگیرکەرەوە ئاراستە کرابوون بەرپەرچی داوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند: نزیکەی کاتژمێر ١٧:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، دوژمنی ئیسرائیل بینای کونسوڵخانەی ئێرانی لە دیمەشق لە دیوی جۆلانی داگیرکراوی سوریاوە کردە ئامانج، لابردنی تەرمی شەهیدەکان، چارەسەری بریندارەکان ، و لابردنی پاشماوە بەردەوامە.

میدیاکانی سووریا ڕایانگەیاند کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ٦ کەس شەهید بوون.

شەهادەتی سەردار زاهێدی

ئەلمیادین هەواڵی شەهید بوونی سەردار محەمەد ڕەزا زاهیدی فەرماندەی سپای قودس لە لوبنان و سوریا لە هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بڵاو کردەوە.

باڵوێزی ئێران لە سووریا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە فڕۆکەی جەنگیی ئێف ٣٥ و ٦ مووشەک لە ئاسمانی جۆلانی داگیرکراوەوە هێرشی کرددۆتە سەر بینای کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق.

حسێن ئەکبەری دوای هێرشی تیرۆریستی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئەم بینایە بە فڕۆکەی شەڕکەری ئێف ٣٥ و ٦ مووشەک هێرش کراوەتە سەر. لە شوێنی کارەکەم بووم لە باڵیۆزخانە.

وتیشی: دوای ئەو هەموو تاوانە دژ بە نەتەوەی فەلەستین لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا، ئەمڕۆ ئیسڕائیل ئەو تاوانەی دژ بە ئێران ئەنجامدا.

باڵیۆزی ئێران لە سوریا ڕایگەیاند: ژمارەیەک ڕاوێژکاری ئێرانی لە باڵەخانەکەدا بوون و شەهید بوون. ئەم کارە دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی توند و یەکلا کەرەوەی ئێران.

ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا لابردنی پاشماوە و داروپەردوکان تەواو نەبووە و لەنێوان 5 بۆ 7 کەس شەهیدبوون، ئامارە وردەکانیش دواتر بڵاودەکرێنەوە.

ئەکبەری ئاماژەی بەوەدا: دوو پۆلیسیش شەهید بوون. لەم کاتەدا ناتوانین ناوەکان بڵاو بکەینەوە