بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، غەیاس سورچی وتی: یەکێتی نیشتمانی بەتواوەتی دژی قسەکانی حەسەن تووران سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە دیداری محەمەد کەمال سەرۆکی پارتی لە کەرکووکە، سەبارەت بە ڕێککەوتنی پارتی بۆ بەڕێوەبردنی دەورەیی پۆستی پارێزگاریی کەرکووک.
سورچی زیادی کرد: پارتی و تورکمانەکان بۆیان نییە ویستی خۆیان بسەپێننە سەر یەکێتیدا، چونکوو ئەوان چوار کورسیان لە ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکووک هەیە لە حاڵێکدا یەکێتی و مەسێحییەکان شەش کورسیان هەیە.