بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی راگەێنراوی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ، ئەو سەرکردەیەی داعش، لە بۆسەیەکی سوپای عێراقدا لە سنووری هاوبەشی عێراق لەگەڵ شاری دێرەزوور، کوژراوە.
لە راگەیەندرەکەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، هاتووە، ئەو کەسە بەرپرس بووە لە گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی و هاتوچۆپێکردنی ئەندامانی داعش لە نێوان عێراق و سووریادا و چەندین دۆسیەی تاوانی کوشتنی هاووڵاتیانی سڤیلی پارێزگای ئەنباری لەسەرە.