بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەک له وەزارەتی بەرگریی سووریا هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر سووریا پشتڕاست کردەوه و ڕایگەیاند که ژمارەیەک له خەڵکی سەربازی و سڤیل له و هێرشانەشدا شەهید بوون.
ئەمڕۆ هەینی ، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: لە نزیک فڕۆکەخانەی حەلەب بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیلەوە، زیاتر لە ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندرابوون.
هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل کۆگاکانی مووشەکی سەر بە حزبوڵای لوبنانی لە ناوچەی جبرین لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب کردە ئامانج.
ئەوەشی خستە روو، تەقینەوە هاوشێوەکان لە ئەلسەفیرە و کفەرجوم لە ڕۆژئاوای حەلەب بیستراوە، لە کاتێکدا دەنگی تەقینەوەکان تا کاتێکی زۆر بەردەوامی هەبووە.