بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فوئاد حسێن لهبارهی ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستانەوە رایگهیاند: "ئەوەی ئێمە تێیگەیشتووین، خەرجی دەرهێنان و بارکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەگاتە 25 دۆلاره، کۆمپانیاکان ئەوە قبووڵ ناکهن بێیت بەرمیلێک لە جیاتی ئەوەی نزیکی 25 دۆلاری 6 دۆلاری پێبدەیت.
وەزیری دەرەوەی عێراق، کە ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکایە، داوای چارەسەرکردنی ئەم پرسەی لە نێوان هەولێر و بەغدا کرد.
بەڵام لە هەمانکاتدا ئاماژەیدا بەوەی کە گۆڕانکاری لە یاسای بودجە لە ئێستادا ئاڵۆزبووە بەهۆی کێشەکانی ناو پەڕلەمانی عێراق دوای دوورخستنەوەی سەرۆکی پەرلەمان.
ئاماژهی بهوهشكردووە کە پێویسته "وەزارەتی نەوتی عێراق بگاتە ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ هەرێم تا ئەوکاتەی گۆڕانکاری لە یاساکەدا دەکرێت، وەزیری نەوت لەگەڵ شاندی جەنابی سەرۆک وەزیران دێت بۆ واشنتن، دەرفەت زیاتر هەیە باسی بکەین لەگەڵیان.