یەکێک لە جەمسەرە گەشتیارییەکانی کوردستان کە لە دەڤەری شاری سنە گوندی نگڵە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شوێنە سەرەنج ڕاکێشەکانی ناوچەی کوردەواری تا رادەیەک زۆرە کە ساڵانە ڕێژەیەکی گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی زۆر بەرەو لای خۆی ڕادەکێشێت.

بە وتەی خەڵکی خۆجەیی لە ژێر گوڵێکی جوان لە زەوییەکدا کە شوانێک ئاژەڵەکانی تێدا دەلەوەڕاند، سندوقێک دەدۆزرێتەوە کە ئەوە بەنرخترین گەنجینەی نووسراو و مێژوویی ئێران و جیهانی ئیسلامی تێدا هەبوو.

وردە وردە بە هۆی بوونی ئەو سندوقە و قورئانەکەی ناویەوە مزگەوتێک بۆ زیارەتی ئەو قورئانە چێ کرا و دواتر وردە وردە خەڵکی تێدا نیشتەجێ بوو و ناوی نوێ گوڵی لێنرا و دواتریش بۆ نگڵ گۆڕدرا.

مۆزەخانەی گوندی نگڵ

لە ساڵی 1392 بە هاوکاری ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری کوردستان مۆزەخانەیەک بە هەمان نو دامەزرا کە بریتیە لە دوو بەشی قورئانی و خەڵک ناسی کە بۆ خۆی یەکەم مۆزەخانەی گوندیی ئێرانە.

شوێنە گەشتیارییەکانی گوندی نگڵ بریتین لە دەریاچەی چاڵ ئاو، تاڤگەی قەڵوەزە،تەپۆڵکەی کۆنی نگڵ، پرسی شووشەیی هەڵواستراو بە درێژایی 450 مەتر و بەرزایی 88 مەتر کە گەورەترین پردی شووشەیی ئێرانە.

پردی شووشەیی هەڵواستراو

جوانترین ، شکۆدارترین و لە هەمان کاتدا تایبەتترین شوێنی گەشتیاری نگڵ، گەورەترین پردی شووشەیی هەڵواستراوی ئێرانە.

ئەو گەڵاڵە گەورەترین گەڵاڵەی پارێزگای کوردستان و خاوەن چەند بەشی جیاواز لەوانە پرسی هەڵواستراوی شووشەیی بە درێژایی 450 مەتر، جامپینگ بە درێژایی 88 مەتر، ئای گەپ زیپ بە درێژایی 450 مەتر، زیپ لاین بە درێژایی 370 مەتر، سوینگ و ڕافتینگ بە درێژایی 4 کیلۆمەترە و لەسەر ڕووباری ئەو گەندە دانراوە.