لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تیرۆریستی ئیسڕائیل بۆ سەر پێگەکانی بەرەی بەرخۆدان لە پارێزگای دێرەزووری سووریا، یەکێک لە ڕاوێژکارانی سپای پاسداران شەهید بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاوێژکارێکی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سووریا لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی شەوی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهید بوو.

شەوی ڕابردوو شەهید، بێهروز واحدی لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تیرۆریستی ئیسڕائیل بۆ سەر پێگەکانی میحوەری خۆڕاگری لە پارێزگای دێرەزووری سوریا شەهید بوو.