بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پەسەند کردنی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئاگربڕی کەرتی غەززەی دوای شەش مانگ بێ هەڵوێستی بەرانبەر جەنایەتە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە دژی فەلەستینییەکانی هەنگاوێکی ئەرێنی وەسف کرد بەڵام وتیشی ئەوە بەس نییە.
کەنعانی زیادی کرد: هەنگاوی گرینگتر لە پەسەند کردنی ئەو بڕیارنامە هەنگاوی کاریگەر بۆ جێبەجێ کردنی و راگرتنی تەواوسەقامگیری هێرشەکان لە دژی کەرتی غەززە و ڕۆژاوا، چارەسەر تەواوی گەمار ستەمکارانەکانی غەززە بە مەبەستی ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و ئاوەدان کردنەوەی غەززە و بەتایبەتی نەخۆشخانەکانە.