کارناسێکی ئەمنی عێراقی ئاماژەی بە چالاکیی سیخوڕەکانی ڕژێمی زایۆنی لە بنکەکانی داگیرکاری ئەمریکا لە ناوخۆی عێراق کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

سەعید ئەلبەدری، شارەزای ئەمنی عێراقی جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەربازە ئەمریکییەکان کە لە ناوخۆی وڵاتدا جێگیرن، پشتیوانی لە دەستوپەیوەندەکانی دەزگای سیخوڕی زایۆنیستی (مووساد) دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: لایەنی ئەمریکی بە ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر و تیرۆرکردنی کەسایەتییەکان هەوڵدەدات بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ناوخۆی عێراقدا بەدیبهێنێت. هێزەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە هێزەکانی مووساد دەکەن کە لە ناوخۆی عێراق جێگیرکراون.

ئەلبەدەری ڕایگەیاند: ئەم توخمە سیخوڕانە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا وەک ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانیان و شوێنێک بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانیان لە ناوخۆی عێراق بەکاردەهێنن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: دەوڵەتی ئەمریکا چەکێکی ستراتژیکی هەیە بۆ دەستەبەرکردنی مانەوەی هێزەکانی لە ناوخۆی عێراق و بۆ خزمەتکردنی بەکرێگیراوانی ڕژێمی زایۆنیستی.