بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەکبەر محەمەدی لە دیدارێکدا لەگەڵ نوێنەری ڕێبەریی لە کوردستان وتی: ڕێژەی بێکاریی ئەو پارێزگایە بە دابەزینی ٦٪ گەیشتووەتە ١٤.٥٪، و ئەوەش بەرزترین دابەزینی ڕێژەی بێکارییە لە وڵاتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد: تەرخانکردنی پارەی ئاوەدانی پارێزگای کوردستان گەیشتووەتە 62% کە تەنها 10%ی ئەو پارەیە بەڵگەنامەی خەزێنەیە.
سەرۆکی ڕێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا: 90%ی تەرخانکراوی ئاوەدانی هاوتایە لەگەڵ هەزار و 678 ملیار تومان بە شێوەی تەرخان کراوی نەختینە.