بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی نوێترین ڕاپۆرتی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی چاوەڕوانکراوی ئەمساڵی تورکیا لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان بڵاوكردهوه.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنی ئەمجارەی سوپای تورکیا بۆ سەر زنجیرە چیای گارە دەبێت، کە بە درێژایی 38.9 کیلۆمەتر هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ناوەندی بەیەکەوە بەستنەوەی هەر چوار قەزای مێرگەسۆر، ئاکرێ، ئامێدی و زاخۆشە، گارە گرنگی ستراتیژی هەیە و شاڕێی جموجۆڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پهكهكه)یه لە ناوچەکەدا.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لە مانگی کانونی یەکەمی 2017 تا (نیسان/4)ی 2022، سوپای تورکیا توانیویەتی 86.02% سنوری نێوان عێراق- تورکیا کۆنتڕۆڵ بکات و 64 بارەگای سەربازیی بەدرێژایی سنورەکە جێگیربکات.
تیمی کوردستانی عێراقی CPT هۆشداریدەدات لە ئاوارەبون و دروستبونی مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی مهدهنی.
چیای گارە بە بەرزی 2.251 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا و بە درێژایی 38.9 کیلۆمەتر هەر چوار قەزای مێرگەسۆر، ئاکرێ، ئامێدی و زاخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە، لە دامێن و قەدپاڵەکانی ئەو زنجیرە چیایەدا 94 گوند هەن، لەو ژمارەیە 55 گوندیان لەساڵی 1996ەوە بەهۆی بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا بە تەواوی چۆڵبوون.