بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئادەم عەبدولمۆلی" ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەستڕاگەیشتنێکی سنووردار یان نادیاری 12.9 ملیۆن سووری بە خۆراکی پێویست و تەندروستی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی میدل ئیست نیوز، "ئادەم عەبدولمۆلی" ڕێکخەری کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لانیکەم ١٢ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس لە سووریا بەدەست بێبەشی لە خۆراکەوە دەناڵێنن.
لە درێژەدا ئاماژەی بەوەدا: "زیاتر لە 7 ملیۆن سووری ئاوارەبوون لە ناوخۆی ئەم وڵاتە و نزیکەی هەمان ژمارەش پەنایان بۆ وڵاتانی دیکە بردووە، زۆربەیان لە وڵاتانی دراوسێی وەک تورکیا، ئوردن و لوبنان".
ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وەسفکردنی ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات بە یەکێک لە خوێناویترین قەیرانەکانی جیهان بۆ خەڵکی سڤیل لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هێشتا ململانێکان لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا مەترسیدارن، لەم دواییانەشدا خێرایی ململانێکان زیادیکردووە بەتایبەت لە باکووری ئەم وڵاتە .