بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نزیكه‌ی 15 ڕۆژه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕ‌ی 608 ملیار دیناری وه‌ك مووچه بۆ هه‌رێم ناردووه، به‌ڵام تیمی پارتی له حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه و ئاماده‌نییه دابه‌شی بكات.
مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 50 ڕۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و زۆربه‌ى فه‌رمانگه سه‌ربازیى‌و مه‌ده‌نیه‌كانیش له سنوورى پارێزگاى سلێمانى به‌و هۆیه‌وه بایكۆتى ده‌وامیان ڕاگه‌یاندووه.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتى ئاشكرایكردووه، "یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌فه‌رمى داواده‌كات، ئه‌و بڕ‌ه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه هاتوه‌و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه، به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شبكرێت".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی وتوویه‌تى: "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆراندایه و داوای له‌حكوومه‌تی هه‌رێم كردووه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ مووچه هاتووه به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات.
ڕاشیگەیاند: ئێمه له‌ساڵی 2014وه له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانداین‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم‌و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵمانداوه، ئێستاش پێمانباشه هه‌رچی زووه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ مووچه هاتووه، تیمی پارتی له‌حكوومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات، چونكه له‌مانگی ڕه‌مه‌زانداین‌و هاووڵاتیان له‌چاوه‌ڕ‌وانیی مووچه‌كانیاندان‌و پێویستیان پێیه‌تی".