بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەنان فەتلاوی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "ڕابعە" ڕایگەیاند: "ماوەی 21 ساڵە بەغدا هەموو مانگێك مووچەی بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و ئەو قسەیە ڕاست نییە کە بەغدا مووچە نانێرێت.
بەوتەی حەنان فەتلاوی، حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 45 ملیار دۆلاری بەغدا قەرزارە، کە وەك ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت: پارەی داهاتی ناوخۆ و گومرگە و نەگەڕێندراوەتەوە بۆ بەغدا.
فەتلاوی لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت: "ئێمە دژی گەلی کورد نین، ئەوان قوربانیین و بەشێکن لە عێراق، داواکاریی ئێمە ئەوە بووە، ئەگەر فەرمانبەری بندیوارتان نییە کەواتە بۆ لیستی مووچە و زانیارییەکانیان بۆ بەغدا نانێرن.