کۆمەڵێک پیاوی چەکدار بە جلوبەرگی دژەگولـلەوە هەڵیانکوتایە سەر هۆلێکی ئاهەنگ لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمشەو سێ پیاوی ریش رەش بە چاکەتی دژە گولـلەوە دەچنە هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەکانی شارۆچکەی کرۆکەسی سەر بە مۆسکۆ، هەرسێکیان دەسترێژی گولـلە دەکەنە سەر ئامادەبوانی هۆڵەکە.

دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی ئەم هێرشە 115 کوژراو و 100 بریندارە.