بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین-حەماس، دوا پێشهاتەکانی فەلەستین و غەززەیان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا تاوتوێ کرد.
لەم وتووێژەدا وێڕای گەیاندنی سڵاوی گەرمی خۆی بە ڕێبەری باڵای ئێران و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و هیوای ساڵی نوێ و مانگی ڕەمەزان بۆ حکوومەت و گەلی ئێران، دوایین پێشهاتە سیاسی و مەیدانییەکانی غەززەی ڕوون کردەوە.
ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆح و هێزی خەباتکارانەی خۆڕاگری لە ڕاوەستان لە بەرامبەر مەکینەی شەڕ و کوشتنی دوژمنی زایۆنی، بارودۆخی مرۆیی بەتایبەتی لە باکووری کەرتی غەززەی بە گرینگ و پێویستی بە هەنگاوی خێرا لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەسف کرد.
جەختی لە ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ دانیشتوانی غەززە و ڕێگری کردن لە برسێتی کردنیان لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی و بەتایبەت منداڵان کردەوە.
لەم چاوپێکەوتنەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: بۆ جیهان تێگەیشتنە کە ناتانیاهۆ گەیشتووەتە کۆتایی هێڵ و تەنها شەڕ دەکات بۆ مانەوەی خۆی.
ناوبراو زیادی کرد: وەک ئیمام خامنەیی جەختی کردەوە، بە هەڵوێستی گەل و بەرخۆدانی فەلەستین، ڕژێمی ئیسرائیل لە تاڵاوی شەڕی غەززەدا گیری خواردووە.