ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەشی گەشتیاری: شارستانی بانه له باکووری خۆراوا‌ی پارێزگای کوردستان له دۆرينگی 262 کيلۆمه‌تری سنه و له دراوسێتي سنووری عێراق هەڵکەوتووە . بانه شارێکی کوێستانيه که دارستانه‌کانی ده‌وروبه‌ری جوانيێکی تايبه‌تی به‌م شاره داوه.
مامناوەندی ڕێژی بارینی ئه‌م شارستانه نزيک به 750 ميليميتر له ساڵ دايه و ئه‌مه کاريگه‌ريێکی زۆری له سه‌رسه‌وزی و ئاوه‌دانی دێهاته‌کان و سه‌يرانگاکانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌وه‌دا هه‌يه.
ناوی بانه له وشه‌ی کوردی بان به مانای به‌رزايی و وه‌رگرتوو له به‌رزاييه‌کان و هەڵکەوتنی شاری بانه ده‌زانن.
گرينگترين ڕاکێشه‌کانی توريسم و گه‌شتيار بۆ شاری بانه بریتین لە :
پارکی کوێستانی دووکانان و پيرمراو
ئه‌م دووپارکه له نزيکی يه‌کتر و له بناری کێوی ئاربابا به ديمه‌نێکی زۆر جوان لە شاری بانه هەڵکەوتوون . زياره‌تگه‌ی پيرمراو وه‌کوو دڵ ڕاکێشێکی زياره‌تی که جێی ڕێزی خه‌ڵکی بانه‌يه له ناو ئەم ناوچەیەدایە . زۆربه‌ی ڕێبواره‌کان که مه‌به‌ستی پشوو و حه‌سانه‌وه‌يان له ناو سروشت دا هه‌يه به هۆی ئيمکاناتی شياو له بناری کێوی جوانی ئاربابا له‌م دوو پارکه کوێستانيه کەڵک وەردەگرن .
زرێباری بەنداوی بانه
ئه‌م زرێباره بچووکه به بۆنه‌ی جێگيربوون له ڕێگای سه‌قز به بانه جوانيێکی تايبه‌تی به‌م ناوچه داوه به‌تايبه‌ت ئه‌مه‌ی که ديمه‌نه جوانه‌که‌ی له سه‌ر بستووی خان ئاشکرا ده‌بێت ئه‌م زرێباره به هۆي پێگه‌ی شاز و هه‌ڵبژاردووی ئه‌وه ( 10 کيلۆميتري شاري بانه ) و داپۆشه‌ری دارستانی ده‌وروبه‌ری يەکێ له جێگا گرينگه‌کانی دڵ ڕاکێشه‌ر و پشووی ڕێبواره‌کانه .
سه‌يرانگای سوورين
ئه‌م سه‌يرانگا له 12 کيلۆميتری باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی بانه و له ڕێگای بانه به مه‌ريوان جێگيربووه . ئه‌م ناچه له بواری داپۆشه‌ری دارستانیی قه‌ره‌باڵغترين جێگای شاری بانه‌يه که له دوو لا و قه‌راغي ڕێگا به‌رزايی دايپۆشاندوه و ديمه‌نێکی جوان له کێو و دارستانی پێکهێناوه هه‌روه‌ها مزگه‌وتی کۆن و زياره‌تگه‌ی سوورين له‌م سه‌يرانگایەدایە .
گوند و ئه‌شکه‌وتی شوی
ئه‌م گوندە به هۆی ديمه‌نی جوانی کێو و دارستان و چۆم و نژیارڤانیی تايبه‌ت و هه‌روه‌ها قه‌ڵا و بەنداوی کۆنينه‌ی ئه‌وه يەکێ له شوێنه مه‌به‌سته‌کانی گه‌شتياره‌کان به ئەژمار دێت.
دێهاتی نه‌جنه‌ی ژووروو
گوندی نه‌جنه‌ی ژووروو يەکێک له گوندەکانی مه‌به‌ستی گه‌شتياریيه که له دۆرينگی 38 کيلۆمه‌تری ڕێگای بانه بۆ سه‌رده‌شت له ناوچه‌ي دارستانی و کوێستاني جێگر بووە . گرينگی ئه‌م گوندە جگه له شوێنێکی سروشتی و جوانی ئه‌و له زۆری کانياوه‌کان ، قورئانی کۆن له مزگه‌وتی مێژوويی ئه‌و و کێڵگەیەکی ماسی بچووک له گوندەکە دايه که ماسيه‌کاني زۆر به‌تام و خۆشه که هه‌ر له‌و ناوچه دەفرۆشرێت .
بازاڕی بانە
شاری بانە ناوچەی ئازادی ئابوورییە و مۆڵ و پاساژی زۆری تێدایە و کەلوپەلی هاوردەی وڵاتانی دیکەی تێدا بە نرخی هەرزانتر لە دیکەی شارەکان دەستدەکەوێت. بۆیە موسافری زۆر سەردانی دەکەن بۆ کڕینی کەلوپەل بە تایبەتی کەلوپەلی ناوماڵ.