بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە وتارێکدا لە ئاهەنگى نەورۆز لە ئاکرێ، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم وتى: سوپاسی خەڵکى کوردستان دەکەم کە خۆڕاگربوون لە بەردەم نەبوونى مووچە.
سەرۆکى حکوومەتى هەرێم وتیشى: هەموو هەوڵى خۆمان داوە بۆ چارەسەرى کێشەى موچە و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق لەسەر ئەو پرسە لەسەر خەتین.
مەسرور بارزانى دڵنیایی بە موچەخۆراندا و وتى: دڵنیایی دەدەم بە موچەخۆران بۆ چارەسەرى کێشەى موچە و لە ١٠ ڕۆژى داهاتوودا چارەسەر دەبێت.